۱۳۹۴ شهریور ۲۹, یکشنبه

Baghdad Night


چاوی لێم بوو، نەمدەزانی لە چی دەروانێت! خۆم، سیگار کیشانم، دەورو بەرم، ئەو دوکەڵەی وا بە هەر مژی جگەرەکەم دەورمی دەتەنی! یان هەر چاوی لەوێ بوو خۆی لە شوێنێکی دیکە!؟ یان هەوڵی دەدا گوێ بە ئەو موزیکە کە دەنگی دەهات رابگرێت! منیش زۆر پرسیارم نەدەکرد. لێی دەگەرام ون بێت! راستیشت بوێت خۆشم نەمدەویست قسە بکا! پێم خۆشە زۆرتر چاو لێبکەم! هیچ قسەیێک نەکرێت، ئاخر هەندێک جار قسەکان دەبنە هۆکاری ئەوەی خەیاڵت بفرێ. بۆیە هیچم نەدەوت! یەکەرەت دەنگی بەرز کردەوە وتی:
- ئەگەر بێژن خۆت وەک شارێک پێناسە بکە کام شار هەڵئەبژێری؟!
بە بێ یەک و دو ولامم داوە :
بەغداد!
-بۆ؟
نازانم، هەستێکی تایبەتم هەیە بە نیسبەت بەغداد، وەک عەرش رۆشتوویێکی گەیشتوو بە فەرش دێتە بەرچاوم! بەڵام راستت بوێت هۆکاری دیکەشی هەیە! بەغداد غەمگینە! نارەحەت نییە! دەزانی؟ جیاوازیێکی یەکجار قووڵ هەیە لە نێوان غەمگین بوون و نارەحەت بوون، نازانم بۆ کوردی غەمگین چی دابنێم؟ پەشێوی؟ نابێت! ئەوە نییە، خەمۆکی؟ ئەوەش نابێت! بۆیە هەر دەتوانم بلێم غەمگین! 
لە دوایەش دا، شارێکی داگیر کراوە! بە دەست هەمووە داگیر کراوە! دەزانی هەستی داگیر بوون چۆن؟: وەک کۆنە ژنڕاڵێکی ژاپۆنی کە دوای شەری دووهەمی جیهانی لە خیابانەکانی تۆکیۆ لەسەر کورسیێک دانیشتووە گۆچانێکی بە دەستەوەیە لە بەرانبەری دا دەبینێت چەند سەربازی ئامریکایی زۆریان هێناوە بۆ کجە ژاپۆنیێک و ئەو هیچ دەسەلاتی نییە! 
بیهێنە بەر چاوت ئەو هەستە دەبێت چۆن بێت!؟
لەو کاتەدا ژنراڵ نارەحەت نییە! غەمگین دەبێت! 
نازانم توانیم مەبەستەکەم بگەیێنم؟!
جاوێکی لێ کردم، هیچی نەدەوت دوبارە هەردوکمان بێ دەنگ بوین! ئەمجار من پرسیارم کرد!
- ئەگەر بێژن من وەک سازێک پێناسە بکەی چ دەڵێی؟!
بە بێ هیچ راوەستانێک وتی؟
-عود...
هیچم نەوت بی دەنگ بووم....

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر