۱۳۹۴ مهر ۵, یکشنبه

راو یان ڕاوچی... ئەمە مەسئەلەیە!

کاتێک سنوورێت لە داخرابێت و هەموو ئەو شتانە و کەسانەی وا خۆشت بوێت لێت زەوت بکرێت تێدەکۆشی بۆشاییەکە بە سایىێێر و ئینتێرنێت پڕ کەیتەوە! 
ئەپلیکەیشێن و سمارت فۆن و لۆپتۆب و ... هەر هەموویان بەشێکن لە ژیانی رۆژانەت! لەو سات و کاتەیە قەدری ئینتێرنێت دەزانی! لانیکەم ئەگەر لەمس و بۆنت نییە ئەما بە دیتن بۆشاییەکە پڕ دەکەیتەوە! چاوت دەبێت بە دەست، بە لوت، تێدەکۆشی تەنانەت بیر بکەیتەوە لەو کاتەی کە خەریکی قسە دەکەی چ بۆنێک دار و بەردی تەنیوە!
لە دەور و بەری ماڵیان پێموابێ دەکەڵێکی رادیۆ هەبوو،رادیۆیێکی کە کاریشی فەقەت بڵاوکردنەوەی قوورعان و نەسیحەتی ئیسلامی بوو هەرجار قسەمان دەکەرد نۆیزی رادیۆکە دەکەوتە سەر ‌هێدفۆنەکەی! دەڵێی رادیۆی ئیسلامییان گرتبوو! دەنگمان لەگەڵ نەسیحەتی ئیسلامی تێکەڵ دەبوو، هەندێک جاریش دەبوو بە عەزابی رۆح! راستت بوێت بیری یەکەم رۆژی دەستبەسەر بوون لە ئیتلاعات دەکەوتمەوە! ئەو رۆژە بە درێژایی ٨ ساعەت کەس لێی نەپرسیم فەقەت رادیۆیان لە سەر شەپۆلی شەبەکەی قوورعان دانابوو و هەر دەیوت و دەیوت! بۆیە زۆر جار کە قسەمان دەکرد بیری یەکەم رۆژی دەستبەربوونم دەکەوتمەوە! هەرچەند دڵم نەدەهات هیچ بڵێم! ئاخر دیتنەکەو قسە کردنەکە ئەوەندەی بەها هەبوو کە چەند سات و کات دەنگی ناخۆشی کابرای عەجەمی نەسیحەت کەر تەحەمول کەم!
وەک هەموو رۆژەکان پرسیاری کرد!
- رات لەسەر خۆشەویستی چۆنە!؟
ساتێک بێدەنگ بووم، هەناسەیێکم هەڵکێشا! جگەرەکەم پێ کرد مژێکی تەواوم لێدا...
- دەزانی وەک راوچیێک خۆم دەبینم کە سیلەی گرتووە لە شێرێکی مێ لە ناو چارەگەنمێکی لێواولێو زەرد هەڵگەراو. جارە گەنم بە دەم شنە باوە کەروێشکە دەکات، مادەشێر پشتی لە راوچییە ، راوچی ئەو دەبینێ بەڵام ئەو راوچی نا! هەموو شت دەستی داوەتە دەستی یەک و ماتڵی پەلەپیتکەیێکە کە فیشەکێک دەرپەرێ و راوەکە پبێکێ! یەکەرەت بایێک بە هێز هەڵ دەکات! فارس وتەنی هەڵکەردنی با هەمانا و لا کردنەوەی مادە شێر هەمان! چاو دەبرێتە ناو چاوت! دەتبینێ و دەیبینی!
هەموو پرۆسەکە ١ چرکەیە یەک چرکە! 
لەو کاتەدایە تۆ ئیتر راوچی نیت! 
خۆی ڕاوەکەی...

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر